ماسیکرانۆ لەگەڵ بارسا لەسەر هەموو نازناوەکان دەجەنگین
- Zanwer Jaza

- Aug 17, 2016
- 1 min read

بەر لە یاری گەڕانەوەی سوپەری ئیسپانیا، خافییر ماسکیرانۆی بەرگریکاری بارسا ڕیاگەیاند کە یانەکە بۆ ئەم وەرزە لەسەر هەموو نازناوەکان دەجەنگێت.
لە بارەیەوە، ماسکیرانۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی بارسێلۆنا گوتی” چامپیۆنز لیگ ئامانجی سەرەکی ئێمە دەبێت بەڵام ئیمە لەگەڵ یانەکەمان دەبێت لەسەر هەموو نازناوەکان بجەنگین، سەرەتا دەبێت جامی سوپەر ببەینەوە، بۆ ئەوەی دەستپێکێکی باشمان هەبێت.
سەبارەت بە (ساموێل ئۆمتیتی) ماسکیرانۆ ئاماژەی کرد کە ئەو بەرگریکارێکی بەتوانایە و هێز و متمانەیەکی زیاتر بە هێلی بەرگری یانەی بارسێلۆنا دەبەخشێت.
ماسکیرانۆ لە وەڵامی پرسیارێک سبەبارەت بە رۆیشتنی پڕاڤۆ گوتی ” ئاگاداری ووردەکارییەکانی ئەو مەسەلەیە نیم، بەڵام هەر کەسێک یانەکە بیەوێت یانەکە جێ بهێڵێت هیوا دەخوازم کە ئەو کارە نەکات، بەڵام گەر لەسەر بڕیارەکەی سوور بوو ئەوا ناچارم ڕێز لە بڕیارەکەی بگرم و لێی تێبگەم.













































Comments