top of page

نوێترین لێدوانی گواردیۆلا پێش پاڵاوتنی چامپیۆنز لیگ

  • Writer: Zanwer Jaza
    Zanwer Jaza
  • Aug 16, 2016
  • 1 min read

گواردیۆلا تەئکیدی کردەوە ئامانجی سەرەکی مانچستەر سیتی تۆمارکردنی گۆڵە و لەبارەى یایا تۆرێ و جۆو هارتیشەوە هاتە دەنگ.

پێش روبەروبونەوەى یانەى ستیوا بوخارست لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنز لیگی وەرزی نوێ گواردیۆلا ئاماژەى بەوەدا کە چاودێری یانەى ستیواى کردوەو سەرسام بوە بە ئاستیان.

وتیشی: ئامانجی سەرەکیان تۆمارکردنی گۆڵە و دەیەوێت کە یاریەکە کۆتایی هات هاندەران دڵخۆش بن بە شێوازی یاریکردنیان.

لەبارەى مانچستەر سیتیشەوە گواردیۆلا تەئکیدی کردەوە کە ئەو نەهاتوە بۆ ئەوەى ببێتە باشترین راهێنەری جیهان بەڵکو بۆ ئەوە هاتوە هاوکاری یاریزانەکان بکات بۆ بردنەوەى نازناوەکان.

لەبارەى هارتیشەوە وتی: بەشێوەیەکی پیشەگەرانە لەدەرەوە و ناوەوەى یاریگا رەفتاری کرد پاش ئەوەى خستیە سەر کورسی یەدەگ

لەسەر یاریی پێنەکردنی تۆرێ گواردیۆلا دەڵێت: تۆرێ بەشێوەیەکی باش راهێنانی کردوە بەڵام پێیوانیە هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە بێت


 
 
 

Comments


Featured Posts
Recent Posts
Search By Tags
Follow Us
  • Facebook Social Icon
  • Twitter Social Icon
  • Google+ Social Icon
  • Grey Facebook Icon

page

© 2016

bottom of page