top of page

ئامانجی یەکەمی ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە چامپیۆنز لیگ نییە

  • Aug 16, 2016
  • 1 min read

ئامانجی یەکەمی زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئیسپانیایە نەک چامپیۆنز لیگ.

پاش ئەوەى لەماوەى سێ ساڵدا دوو جار ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێنا، ئەمساڵ ئامانجی سەرەکیان بوەتە خولی ئیسپانیا.

ریاڵ مەدرید چوار وەرزە نەیتوانیوە نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و ئەندامانی یانەکەش پێیانوایە کاتی ئەوەیە نازناوەکە بەدەست بهێنن.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا تەئکید دەکەنەوە لەسەر ئەوەى زیدان لەگەڵ پیرێزی سەرۆک کۆبۆتەوەو پێی راگەیاندوە کە ئامانجی یەکەمی نازناوی خولی ئیسپانیایە.

ئەمە جگە لەوەى زیدان دەزانێت کە دەستپێکی بەهێز یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی بردنەوەى چامپیۆنز لیگ بۆیە دەیانەوێت هەر لەیەکەم هەفتەوە بە بردنەوە دەست پێبکەن و لە پێشەنگ دورنەکەونەوە.

لە راپرسییەکی ئاژانسی دیڤینسا سینترالدا لەسەدا 47 ی هاوادارانی مەدرید پێیانوایە ئەمساڵ ریاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.


 
 
 

Comments


Featured Posts
Recent Posts
Search By Tags
Follow Us
  • Facebook Social Icon
  • Twitter Social Icon
  • Google+ Social Icon
  • Grey Facebook Icon

page

© 2016

bottom of page