ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی گرانبەهاترین یانەکانی پریمەر لیگ ئاشکرا دەکات
- Zanwer Jaza

- Aug 15, 2016
- 1 min read

لەگەڵ دەستپێکی پرێمەر لیگ، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی گرانبەهاترین پێکهاتەی یانەکانی پرێمەر لیگ بڵاودەکاتەوە و هەردوو یانەکەی شاری مانچێستەر پلەی یەکەم و دوەمیان گرتووە.
لەم باریەوە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە بەهای یانەکانی پرێمەر لیگ دەگاتە 3 ملیار و 100 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، بەمەش وەک گران بەهاترین خولی جیهان هەژمار دەکرێت، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە یانەی مانچێستەر سیتی بە سەرپەرشتی گواردیۆلا گرانبەهاترین یانەی پرێمەر لیگەو پێکهاتەی ئەو یانەیە بە بەهای 548 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی دەبێت.
لە دووەمی ڕیزبەندەکەدا، مانچێستەر یۆنایتد بە سەرپەرشتی مۆرینۆ دێت، ئەو یانەیەش بەهای یاریزانانی دەگاتە 526 ملیۆن جونیهی ئیستەرلینی کە تەنها 100 ملیۆن نرخی پۆل پۆگبا دەبێت، یانەی چێلسی لەندەنی کە(ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەرایەتی دەکات، سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، بڕی بەهای یاریزانانی ئەو یانەیە 397 جونەیهی ئیستەرلینی دەبێت. یانەی لیڤەرپوول بە سەرپەرشتی (یۆرگین کلۆپ) بە بڕی 345 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، دوای ئەویش ئارسنال لەگەڵ ئارسین ڤینگەر بە بەهای 268 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.
کەمترین بەهای یاریزانانی یانەکان یانەی بیرنلی یە، کە کۆی گشتی پێکهاتەی ئەو یانەیە تەنها 21 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی دەبێت، لە لایەکی دیکەوە یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی پارساڵ بە بەهای 79 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی ناوەراستی لیستەکەی گرتووە.













































Comments