مۆرینیۆ خوان ماتای ناوێت
- Zanwer Jaza

- Aug 15, 2016
- 1 min read

بە گوێڕەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بە ناوبانگ، جۆزێ مۆرینیۆ بە نیازە (خوان ماتا)ی ناوەڕاستکاری یانەکە بفرۆشێت و گرێبەستێکی دیکە ئەنجام بدات.
ڕۆژنامەی(زا صەن)ی ئینگلیزی لەم ڕووەوە، ئاماژەی کردووە کە مۆرینیۆ دەیەویت بە بەردێک لە دوو چۆلەکە بدات، ئەویش بە خستنە ناوی (ماتا) کە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ سپێشاڵ وان هەیە، لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بە نیازە بیانفرۆشێت، هەروەها بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی لە بری ماتا گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ناوەڕاستکاری ئاست بەرز واژوو بکات.
سەبارەت بە شوێنگرەوەی ماتا، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە مۆرینیۆ خوازیارە لە بری خوان ماتا، یەکێک لە ڕاڤائێل ڤاران یان بۆنۆچی یاریزانی یۆڤێنتۆس بۆ ڕیزەکانی مان یۆنایتد ڕازی بکات.
ئاشکرایە، کە پەیوەندی مۆرینیۆ و ماتا لە سەردەمی یانەی چێلسی لە 2013 بەرەو ئاڵۆز بوون ڕۆیشت، دواتر خوان ماتا بەرەو مانیۆنایتد کۆچی کرد، بەڵام جارێکی دیکە هەردوولا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کاتێک یانەی شەیتانە سوورەکان مۆرینیۆی وەک ڕاهێنەری تازە دەست نیشان کرد، لەگەڵ هاتنی ڕاهێنەرەکەش پەیوەندییەکان هیچ باشییەکییان بە خۆیەوە نەبینی و دەرکەوت کە مۆرینیۆ متمانە بە خوان ماتا ناکات.













































Comments