فەرمی.. بەرشەلۆنە ماوەى دوورکەوتنەوەى ئینێستا و ماسیۆی ئاشکراکرد
- Zanwer Jaza

- Aug 15, 2016
- 1 min read

بەهۆی پێکانەوە ئینێستا بۆ دوو هەفتە و جێرمی ماسیۆ ش بۆ سێ هەفتە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دوردەکەونەوە.
لە یاریی چونی جامی سوپەری ئیسپانیا کاتێک بەرشەلۆنە بوە میوانی سیڤیلیە ، هەردوو یاریزان ئینێستا و ماسیۆ توشی پێکان هاتن و لە یاریگا برانە دەرەوە.
پاش کۆتایی هاتنی یاریەکەش، تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەو دوو یاریزانە کرد و ماوەى دورکەوتنەوەکەشیانی ئاشکراکرد.
تیمی پزیشکی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە ئینێستا پێویستی بە دوو هەفتە و ماسیۆش پێویستی بە سێ هەفتە پشوو وەرگرتن هەیە.
بەمەش هەردوو یاریزانەکە لە یاریی گەرانەوەى جامی سوپەری ئیسپانیا و دوو هەفتەى یەکەمی خولی ئیسپانیا بێ بەش دەبن.













































Comments