لێدوانى سوارێز پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لە سیڤیلیە
- Zanwer Jaza

- Aug 15, 2016
- 1 min read

لەلێدوانێکدا لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەرى بەرشەلۆنە دڵخۆشی خۆى بەبردنەوەى تیپەکەى لەیارى چوونى جامى سوپەرى ئیسپانیا بەرامبەر سیڤلیەى دەربڕى و هۆکاری سەرکەوتنەکەشی بۆ ئاست بەرزى هاوڕێکانى گەڕاندەوە.
سوارێز لەوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لەتایمى دووەمدا زیاتر فشاریان خسۆتە سەر یانەى بەرامبەر و بەو هۆیەشەوە توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن و بەئەنجامێکى باشەوە لەیاریگا بێنە دەرەوە.
سوارێز لەخولەمى 55ی یاریەکەدا گۆڵی پێشکەوتنى بەرشەلۆنەى تۆمارکرد و هۆکارێکى سەرەکى بوو لەبردنەوەى یانە کەتەلۆنیەکە لە یارى چوونى جامى سوپەرى ئیسپانیا بەرامبەر سیڤلییە.













































Comments