top of page

لێدوانى ئینریکى پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە لەیارى چوونى سوپەرى ئیسپانیا

  • Writer: Zanwer Jaza
    Zanwer Jaza
  • Jul 23, 2013
  • 1 min read

لەکۆنفرانسێکى هەواڵیدا لویس ئینریکى راھێنەر دڵخۆشی خۆى بەئاستى تیپەکەى لەیاری چوونى جامى سوپەرى ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلیە دەربڕى و ڕەتیشی کردەوە کە تیپەکەى نازناوەکەى مسۆگەر کردبێت.

ئینریکى لەوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە یاریزانانى بەرشەلۆنە لەتایمى دووەمدا ئامانجیان بووە گۆڵ تۆماربکەن و ئەنجامێکی باش بۆ یارى گەڕانەوە دەستەبەر بکەن.

راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە تەئکیدی کردەوە کە ئەنجامى دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لەگەڵ یانەى سیڤیلیە بۆ یارى گەڕانەوە زۆر دڵخۆشکەرە، بەڵام پێویستە بەباشی ئامادەکارى بکەن و لەنێو یاریگا کامپ نۆ پارێزگارى لەئەنجامەکە بکەن.

یانەى بەرشەلۆنە لەیارى چوونى جامى سوپەرى ئیسپانیا لەنێو یاریگاى سانچێز بیزخوانى تایبەت بە سیڤیلە توانى یاریەکە لەیانەى خاوەن یاریگا بباتەوە و هەنگاوێکی باش ببڕێت بۆ بەدەستهێنانى نازناوەکە لەیارى گەڕانەوەدا کە لەیاریگاى خۆى ئەنجامى دەدات.

 
 
 

Comments


Featured Posts
Recent Posts
Search By Tags
Follow Us
  • Facebook Social Icon
  • Twitter Social Icon
  • Google+ Social Icon
  • Grey Facebook Icon

page

© 2016

bottom of page